هەواڵ

پیرۆزە لە کۆنگرەی ١٤ی پ.د.ک

ڕێزدار مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان نوێنەرانی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەناوی كۆمیتەی كارگێڕ و كۆمیتەی گشتی ویەكە یەكەی ئەندامانی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستانیەکان لەسوید جوانترین پیرۆزبایی لە 14یەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.
بەڕێزان
مێژووی خەبات و قوربانیەکانی 76 ساڵەی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕۆڵی سەرکردەی نەمر ژەنەراڵ مستەفا بارزانی و هەموو کادر و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بە چەند ڕیزێك تەواو نابێت   ، چونکە بەشێکە لەمێژووی گەلەکەمان کە پڕیەتی لە هەوراز و نشێو و ئەنفال و هەڵەبجە و دەربەدەری و کاولکاری  ، لەهەمان کاتیشدا پڕیەتی لە سەرکەوتن و دەسکەوتی بەنرخ کە ڕێکوتننامەی 11 ی ئادار یەکێکە لەو دەسکەوتە بەنرخانە ، کە لەئاکامدا ڕاپەڕینی لێکەوتەوە و پەرلەمان و حکوومەتی کوردستان دامەزرا کە بەرهەمی خوێنی هەزارانی شەهیدی نەمری گەلەکەمانە .
ئەمڕۆ پارتی لەهەموو کاتێک زیاتر بەهێزتر و بە تواناترە ، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق گەواهی ئەو ڕاستیانەن ، کەوایان کردوە پارتی دیموکراتی کوردستان گەرەترین پارتی بێت لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان .
هەڤاڵانی خۆشەویست
شانازییەوە سیاسەت و هەڵوێستی ڕاستەقینەی سەرۆک مەسعود بارزانی و ئیرادەی خەڵکی کوردستان لە ڕیفراندۆمی 25 ی ئەیلولی  2017 دا دەردەکەوێ کە بە ڕێژەی 93٪ دەنگیان بەسەربەخۆیی کوردستان دا ، بەڵام ناشبێ ئەوەمان لەبیر بچێت کە داگیرکەرانی کوردستان هەمیشە لەهەوڵی تێکدانی ئارامی کوردستانن ، بۆیە پاراستنی دەستکەوتەکان هێندەی بەدیهێنانیان گرنگە
بەڕێزان
ئێمە دڵنیاین لەوەی کە لە کۆنگرەی چواردەمدا ،  پارتی بڕیاری گرنگ دەدات بۆ یەکخستنی ماڵی کورد و پاراستن و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و بەدستهێنانی دەسکەوتی مەزنتر ، دووبارە پیرۆزبایی لە کۆنگرەی 14ی پارتی دەکەین و هەر سەرفراز و سەرکەوتووبن          .

كۆڤان ئامەدی

سەرۆكی فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید

2022-11-01

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.