کۆڕەوە ملیۆنیەکەی باشووری کوردستان

کۆڕەوە ملیۆنیەکەی باشووری کوردستان

دوای ئازادکردنی کەرکووک لە 1991-03-21 ، ڕژێمی فاشیستی بەغدا  بەبەرچاوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی شاری كەركووكی داگیركرد و خەڵكەكەی کۆمەڵکوژ  و دەربەدەركرد . بێدەنگی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەئاست ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەرە ، گڵۆپێکی سەوز بوو بۆ ڕژێمی بەغدا کە هێز دژ بە خەڵکی کوردستان بەکار بهێنێ ، لە 31 ی ئادار و 1ی نیسانی 1991 كۆڕەوی ملیۆنی گەلی كوردستان بەرەو ئێران و توركیا دەستی پێکرد . ئەو کارەساتە ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند ، هەر لەو ڕوانگەیەوە ئەنجومەنی‌ ئاسایشی نێودەوڵەتی لەڕۆژی‌  5/نیسان/1991 بڕیاری‌  688 ی‌‌ دەركرد و نـــاوچەیــەكی ئارامی بــۆ هــەرێمی كوردســـتان دیــاری كرد کــە بە هێڵی پانـــی  36 ناسرابوو .

ئەگەرچی زۆرینەی زۆری خەڵكی كوردستان شارەکانیان بەجێهێشت و ڕووبەڕووی ژیانێکی پڕئازار و مەینەتی بوونەوە ، بەڵام کۆڕەوەکـــە پـــەیامێك بوو بۆ ڕژێمی ئەوكــــاتەی بەغدا و کۆمەڵگــای نێودەوڵــەتــی و  نەتەوەیەكگرتووەكان كە چیتر میللەتی كورد ژیانی ژێردەستی و كۆیلەتی پێ قبووڵ ناکرێ  .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید

Comments are closed.