یادەوەریەکان

پیرۆز بێت 126 ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

126 ساڵ لەمەوبەر لە 22ی نیسانی 1898 ، یەكەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی ڕۆژنامەی كوردستان لە قاهیرەی پایتەختی میسر لە لایەن میقداد مەدحەت بەدرخانەوە دەركرا .

یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بوو کە 31 ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە و دواتر داخرا.

ژمارە 1 بۆ 5 لە قاهیرە ، 6 بۆ 19 لە شاری جنێفی سویسرا ، 20 بۆ 23 لە قاهیرە و ژمارە 24 لە لەندەن و لە 25 بۆ 29 لە باشووری ئینگلتەرا ، و ژمارە 30 و 31 لە جنێف بڵاوکراونەتەوە .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان  لەسوید پیرۆزبایی لەوڕۆژە پیرۆزە لە دامەزرێنەروهەموو ڕۆشنبیران و  ڕۆژنامەنووسانی کورد دەکات .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان  لە سوید

22.04.2024

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.