یادەوەریەکان

تێپەڕبوونی 44 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی

کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی بەشێوەیەکی سیستەماتیک لەلایەن ڕژێمی بەعسی فاشیەوە دەستی پێکرد ، لەسەردەمی سەدام حوسێن و بەتایبەتی لە 4 ی نیسانی 1980 زۆر بەفراوانی پاکتاوی نەژادی دەستی پێکرد و بەپێی بریارەکانی ژمارە 666 و ژمارە 180 ی ساڵی 1980 ناسنامەی عێراقیان لێسەندرایەوە و بەئێرانی هەژمار کران و دەستیش بەسەر سەروەت و سامانیاندا گیرا ، زیاتر لە 600 هەزار لەکوردانی فەیلی بەزۆر کۆچیان پێکرا و ئاودیوی سنووری عێراق و ئێرانیان کردن ، زیاتر لە 20000 گەنجیش بێسەروشوێن کران و ئێستاشی لەگەڵدا بێت نازانن لەکوێ نێژراون .

دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی ، زوربەی زۆری کوردانی فەیلی گەڕانەوە سەر زێدی بابوباپیریان بەنیازی ئەوەی بەپێی بریاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی بەرواری 2010-11-29 ئەو تاوانە بە جینۆساید هەژمار کرا ، بەڵام مخابن تاوەکو ئێستاش ئەو بریارە جێبەجێ نەکراوە و هیچیشیان بۆ کوردانی فەیلی نەکردوە .

ئێمە وەک فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید وێڕای ئەوەی کە ئەو تاوانە ڕیسوا و شەرمەزار دەکات و سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدەکان داەدەنەوێنێ ، لەهەمان کاتیشدا داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین کە پابەند بن بە بریاری 2010-11-29  دادگای باڵای تاوانەکان و هەموو مافەکانیان بۆ بگەڕێتەوە .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.