پیرۆزبێت یەکی ئایار
2024-05-01 جەژنی کرێکارانە ، کرێکاران ئەمڕۆژە وەک جەژن لەلایەک و لەلایەکی تریشەوە وەک سیمبۆلی تێکۆشان پیرۆز دەکەن . لە یەکی ئایاردا کرێکاران کۆبوونەوەی جەماوەری و ڕێپێوان بۆ مافە دیموکراتیەکانیان ئەنجام دەدەن .
سەرەتای ئەوڕۆژە بۆ سەدەی نۆزدەهەم دەگەڕێتەوە کاتێک کرێکارانی ویلایەتی شیکاگۆی ئەمەریکا لەساڵی 1886 داوای کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کاریان کرد بۆ هەشت کاتژمێر لەڕۆژێکدا ، دواتر ئەو داوایە لە ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا و تۆرنتۆی کەنەدا ڕەنگی دایەوە و هەمان داوایان بەرز کردەوە ، دواتریش نەتەوە یەکگرتوەکان یەکی ئایاری هەرساڵێکیان بە ڕۆژی کرێکاران ناساند .
یەکی ئایار لە زۆر وڵات لە لایەن سەندیکاکانی کرێکاران و پارت و ڕێکخراوی کرێکاران پیرۆز دەکرێت . لە زۆر دەوڵەتی ستەمکاریشدا ڕێپێوانەکانی 1 ی ئایار خوێناوی دەبن .
جێگای شانازیە کە ئەمڕۆ لەهەرێمی کوردستان ( باشووری کوردستان ) تەنانەت لە بارودۆخی زۆر سەختیشدا کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش دەتوانن بە شێوەی دیموکراسیانە داوای مافەکانی خۆیان بکەن .
بێگومان لە بارودۆخێکی ئاوادا ، پێویستە کورد لە هەموو کاتێ زیاتر گرنگی بە یەکڕیزی نێو ماڵی خۆی بدات و کرێکارانیش لەخەبات و تێکۆشان بەردەوام بێت بۆ بەدیهێنای مافە ڕەواکانی خۆیان ،
پیرۆزبێت یەکی ئایار لە کرێکارانی کوردستان بەتایبەتی و کرێکارانی جیهان بە گشتی
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید