یادەوەریەکان

36 ەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئه نفال

ئەنفال پڕۆسەیەکی بەدناوی بەعسیەكان بوو ئامانجی قڕكردنی كورد و سوتاندنی خاکی کوردستان و هەڵتەكاندنی ژێرخانی  ئابووری لاوازكردن و نەهێشتنی كلتوری ڕەسەنی كوردی بوو.

ئەنفال ئەو برینە قووڵەی جەستەی كوردە كە هەرگیز ساڕێژ نابێ ، نەوە لە دوای نەوە وەك یادەوەرییەكی تاڵ لە مێژووی كوردا یادی دەكەنەوە .

یەکەم جار ئەنفال لە 31/7/1983 لە دژی خەڵكی بێتاوانی بارزان لە كۆمەڵگەكانی بەحركە، قوشتەپە و حەریر دەستی پێکرد . ئەویش بە ئەنفال كردنی 8000 مێردمنداڵ و پیاوو پیرئەنجام درا وبردیانن بۆ بیابانەكانی باشوری عێراق وزیندە بەچاڵ كران .

قۆناغەكانی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال لە 23/2/1988 دەستی پێكرد هەتا 6/9/1988 ی خایاند وماوەی198  ڕۆژی خایاند . .. لەو پرۆسەیەدا 200 هەزار  هاووڵاتی كوردی سیڤیل بوونە قوربانی وبەرەو دۆزەخەكانی بەعس بران و لە (تۆپزاورو نوگرەسەلمان و دوبزو عەرعەر )  لەناو بران و بۆ هەتایە بێسەروشوێن كران  .

فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان سەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدانی ئەنفال وسەرجەم شەهیدانی كوردو كوردستان دادەنەوێنێت ، هیوادارین ئەم یادە ببێتە هۆكارو هەوێنێك بۆ یەكڕیزی نێو ماڵی كورد ویەكهەڵوێستی و یەكدەنگی  حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان .

فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید

14.04.2024

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.