Kurdiska Riksförbundet
فیدراسیونی کومه له کوردستانییه کان له سويد

Federasyona Komeleyên
Kurdistanê Li Swêd

Search
Close this search box.

پەڕەی سەرەکی

FKKS
فیدراسیۆنی سویدی کۆمەڵەی کوردستان
ماڵپەڕی فەرمی
هەواڵەکان
کۆچی بەزۆرەملێی فەیلیەکان
04 نیسان

کۆچی بەزۆرەملێی فەیلیەکان

کوردانی فەیلی بەشێکی هەرەگرنگی نەتەوەی کوردن و هەمیشە بەدووهۆکار چەوسێنراونەتەوە ، یەکەمیان لەبەر ئەوەی کە کوردن و ڕۆڵی گرنگیان لەنێو بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا هەبوە ، دووەمیشیان لەبەر ئەوەی شیعە بوون و بە ئێرانی هەژمار کراون .

کۆڕەوە ملیۆنیەکەی باشووری کوردستان
31 ئازار

کۆڕەوە ملیۆنیەکەی باشووری کوردستان

دوای ئازادکردنی کەرکووک لە 1991-03-21 ، ڕژێمی فاشیستی بەغدا  بەبەرچاوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی شاری كەركووكی داگیركرد و خەڵكەكەی کۆمەڵکوژ  و دەربەدەركرد . بێدەنگی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەئاست ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەرە ، گڵۆپێکی سەوز بوو بۆ ڕژێمی بەغدا کە هێز دژ بە خەڵکی کوردستان بەکار بهێنێ ، لە 31 ی ئادار و 1ی نیسانی 1991 كۆڕەوی ملیۆنی گەلی كوردستان بەرەو ئێران و توركیا دەستی پێکرد

لەیادی 76 ساڵەی لە سێدارەدانی پێشەواقازی محمەد
30 ئازار

لەیادی 76 ساڵەی لە سێدارەدانی پێشەواقازی محمەد

لەیادی 76 ساڵەی لە سێدارەدانی پێشەواقازی محمەد ئەمڕۆ 74 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی پێشەوای نەمر قازی

نەمری بۆ شەهیدانی جەندرێس
22 ئازار

نەمری بۆ شەهیدانی جەندرێس

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی ڕێکەوتی  2023-03-20  کاتێ کە خێزانێکی کورد لە جەندرێس خەریکی ئاگرکردنەوەی نەورۆز دەبن ، چەتەکانی تورکیا بەناوی ( ئەحرار شەرقی ) تەقەیان لێدەکەن و لەئاکامدا چوار هاووڵاتی شەهید دەبن و سێ کەسی تریش بریندار دەبن  .

لە پەرلەمانی سوید یادی 35 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجەیان كردەوە
20 ئازار

لە پەرلەمانی سوید یادی 35 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجەیان كردەوە

لە كاتژمێر 13:00 تۆڕی سویدی كوردی لە پەرلەمانی سوید و فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان و كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییەكانی كوردستانی و كۆنفیدراسیۆنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ، یادی 35 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجەیان كردەوە كە تێیدا ووتاری ئەم لایەنانە خوێندرانەوە ،

پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانی زمانی دایک
21 شوبات

پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

ڕێکخراوی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1999 دا ڕۆژی 21 ی شوباتی ھەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیھانی زمانی دایک ناساند ، ئەو ڕۆژە وەک بیرھێنانەوەیەک بۆ قوربانیانی بەنگلادیش بە ڕۆژی زمانی دایک دیاریکرا.

08 شوبات

درودو سڵاو بۆ قوربانیانی  بومەلەرزەكەی 2023-02-06 فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید پرسەوسەرەخۆشی  لە و خێزان و خانەوادانە دەكات كەكەسوكاریان لەو بومەلەرزەیەی ئەمڕۆكە لە هەرێمی کوردستان و تورکیا و ڕۆژئاوا و سوریا ڕوویاندا و هیوای چاکبوونەوەش  بۆ بریندارەکان دەخوازێت .  ‎" بومەلەرزەكە بەگوڕی 7.8 .  کاتژمێر 04:17ی بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی  مەرەشڕوویدا، ‎بەپێی لێدوانی فەرمی، لە توركیا و كوردستان لە بوومەلەرزەکەدا   زیاتر 1300كەسگیانیان لە دەستداوەو  558ی دیکەش برینداربون، هەروەها بومەلەرزەکە لەهەرێمی کوردستان و عێراق ووڵاتانی دیکەی ناوچەکە هەستی پێکراوە ، وە   لە زۆربەیناوچەکانی ڕۆژئاوا و   سوریا  بەلایەنی کەمەوە  578   کەس  گیانیان  لەدەستداوە و  سەدان کەسیش برینداربوون . فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید 

ئەم هەفتەیە
FKKS کۆمەڵایەتی
بەستەرەکان