بڵاوکردنەوەی چاپەمەنی

هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر خەڵکی کوردستان بوەستێنن

لە شەوی 19ی نۆڤەمبەر تورکیا بە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی  كردە ئامانج.   شارەکانی ( دێرک، ترپەسپی ، ئەبو ڕەسەن، کۆبانێ، تەل ڕەفئەت و شەهبا) بەپێی ڕاپۆرتە کوردییەکان و بیانیەکان ، لە تەقینەوەکەدا چەندین هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و برینداربوون .

ڕاپەڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی 2 دەستی پێكرد و بەردەوامبوونی ڕاپەڕین ڕژێمی ئێران دەخاتە مەترسییەوە ، ڕژێم زۆرداری و چەوساندنەوەی خەڵکی مەدەنی زیاتر دەکات ،ئێستا هێزێکی زۆری پاسداران لە شاری مەهاباد كۆكردۆتەوە ، ڕۆژی هەینی چوار هاوڵاتی کورد شەهید كراون خەڵکی ترسی كۆمەڵكوژییان هەتە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە . هەفتەی ڕابردوو هێرشێک کرایە سەر بنکەکانی حیزبی دیموکراتی كوردستانی ئێران  و بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە گوندی زڕگوێز لە شاری سلێمانی ، لەو هێرشەدا دوو کەس شەهیدكران و شەش کەسی دیکەش برینداربوون .

بەپێی تۆڕی مافی مرۆڤ لە 16ی ئەیلولەوە 402 کەس کوژراون کە 58 منداڵیشیان تێدایە ، 16813 کەس لە خۆپیشاندەران دەستگیرکراون و زیندانی کراون .

پیلانی تورکیا بۆ داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە هەموو جیهان دەزانێت کە ئامانجی تورکیا ئاسایشی ناوچەكە نییە، زۆر بەڕوونی مەبەستی داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستانە .

فیدراسیۆنی کۆمەڵەکوردستانییەكان لەسوید بەتوندی سەركۆنەی هێرشەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران دەکات بۆ سەر گەلانی ئێران بەتایبەتی بۆسەر خەڵکی کوردستان و بلوجەكان  ، وەپشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپات دەکەنەوە .

هێرشە داگیرکەرەکانی تورکیا بۆ سەر خەڵکی ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان بەتوندی ڕیسوا و شەرمەزار دەكات .

داوا لە پەکەکە دەکەن کە ڕێز لە سەروەری باشووری کوردستان بگرن و زەمینە بۆ دەوڵەتی تورکیا خۆش نەکەن .

هەروەها داوا ش لە حکومەت و پەرلەمانی سوید دەکات کە لە دژی هێرشەکانی تورکیا و ئێران هەڵوێستیان هەبێت .

20.11.2022
فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لەسوید

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.