پەڕەی سەرەکی
ماڵپەڕی فەرمی
جینۆسایدی ئێزیدیەکان 2014-08-03
کۆمەڵکوژی داعش لە دژی کوردانی ئێزیدی لە ساڵی 2014 یەکێک بوو لە دڕندانەترین و بێ بەزەییترین کۆمەڵکوژیەکانی سەردەمی نوێ .لە ماوەی ئەو ڕووداوەدا داعش بە شێوەیەکی سیستەماتیکی پاکتاوی ڕەگەزی و توندوتیژی و کۆمەڵکوژی دژیە کوردانی ئێزیدی لەكوردستان ئەنجام دا.
لەیادی 40 ساڵەی جینۆسایدی بارزانیەکان
40 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ڕژێمی بەعسی فاشیست ، زیاتر لە 8000 بارزانی لە گەنج و پیر و پەک کەوتە ، لەتەمەنی 7 ساڵەوە بۆ 80 ساڵ ڕەشبگیری کران و لەبیابانەکانی باشووری عێراق زیندەبەچاڵ و کۆمەڵکوژ کران .
72 ساڵەی کۆچی دوایی زمانناس و ڕۆژنامەنووس و نووسەری کورد جەلادەت عەلی بەدرخان
بەڕێزەوە یادی جەلادەت عەلی بەدرخان ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدارێکی ناسراوی کورد بەرز ڕادەگرین ، لە 26 ی حوزەیرانی 1893 لەدایکبووە.
ساڵیادی لەسێدارەدانی شێخ سەعید و هەڤاڵانی
شێخ سەعیدی پیران لەساڵی 1865 لە ناوچەی (پاڵوو) لەدایکبووە ، یەکێکە لە شێخە بەرزەکانی نەقشبەندی ، پایە و ڕێزی کۆمەڵایەتی شێخ سەعید بە زیرەکی و لێھاتوویی خۆیەوە وای لە حیزبی تەعالی کوردستان کردوە کە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ بە شێخ سەعیدەوە بکات .
كۆمەڵكوژی دەرسیم لە یاد ناچێت
لە 4ی ئایاری 1937دا کۆمەڵکوژی دەرسیم لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە ئەنجومەنی تورکیا بەڕێوەچوو، کە ئەمڕۆ85ساڵ بەسەرکۆمەڵکوژی دەرسیم تێدەپەڕێ .